دوا دیاری
Appearance
دڵم گوشیوە چی تیایە هەموو | لە ئەشکەنجە و سۆ و زووخاوی پڕ بوو |
بۆ کیسەی، پێستی دڵم گرتووە | هەمووم بە جارێ جوان تێکردووە |
لە قەراخ جەرگم گرتووە وەکوو تاو | تەڕم کردووە بە فرمێسکی چاو |
گشتیم بۆ ناردیت بە سکاڵاوە | بەو سیرمەی جەرگم دەرکیم پێچاوە |
تا بەو دیارییە دڵی وەک سەنگت | نەرم بێ و هەڵبێ لێوی بێدەنگت |
بزانیت پلەی خۆشەویستیی من | ئەوەندە بەرزە لە چاو بووە ون |
نەک وەک لەگەڵ ڕۆژ و کاتا بم | چۆن ڕۆژ بگەڕێ منیش هەر وا بم |
1962/07/18
بەندیخانەی سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|