دنیا هەر ڕۆژە لەسەر ڕەنگێکە
Appearance
دنیا هەر ڕۆژە لەسەر ڕەنگێکە | بۆ بووک و زاوا بە ئاهەنگێکە |
بەنی ئیسرائیل ئەدا بە مووسا | مووسا لە پێشا لە فیرعەون ترسا |
دوایی خوا وای کرد بەنی ئیسرائیل | کەوتنە شوێنی و فیرعەون کەوتە نیل |
عیسایش بەو هەموو موعجیزەیەوە | دامابوو بە دەست قەومەکەیەوە |
گا کوێرەکە خوا و گا خوای هەیکەلان | خوا بۆ کەیفی خۆی هێنانیە مەیدان |
دوای هەمووان هیتلەر پێش ئەڵمان کەوت | بەختی یار نەبوو بە «ئەلئەمان» کەوت |
ئینجا بزانین بەر کێ ئەکەوێ | ئاواتەخوازی دنیاین بۆ شەوێ |
تارای بانقەنۆت ئەدا بە سەردا | بە لار و لەنجە کە هات لە دەردا |
سەرمەشقانەکەی دین و ئیمانە | ئینجا دوژمنی برا و خزمانە |
ئێمە لەسەر ئەو کە تێک بەردەبین | ئەو بەوە دێتە کەیف و پێکەنین |
سەد هەزار ملیۆن مێردی مردووە | بۆ هیچیان تەعزێی دانەگرتووە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 843
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|