دنیا دوو ڕێیە بۆ ئەهلی بڕوا
Appearance
دنیا دوو ڕێیە بۆ ئەهلی بڕوا | ڕێیەکیان دێت و ڕێیەکیان ئەڕوا |
عاقڵ چۆن ئەنوێ لەو دووڕێیانە | مەگەر ئەوکەسەی خەوی گرانە |
دنیا خەوێکە بۆت نایەتە دی | هێشتا کەس بەری ئەو خەوەی نەدی |
یەکێک ئەبینی شیرین خەت و خاڵ | لە پێش چاو لاچوو ئەبێ بە خەیاڵ |
دووکەس ئەگەڕێن بە ڕۆژ و بە شەو | لەگەڵ لێک بڕان ئەگەڕێ بە خەو |
سەد خواردەمەنی خۆشت بۆ ئەکرێ | ئەیخۆی کەچی زک توێشوو هەڵناگرێ |
هەر شۆخ و شەنگێ کە دڵ ئارامە | دوای وەسڵ ئەبینی کە «ئیحتیلامە» |
یادی خوا نەبێ تێری پێ ناخۆی | هەتا زۆرتر بێ، شیت گیرتری بۆی |
ئەگەر بێتو خوا ئەوەی پێ بەخشیت | مەترسە ئیتر بە هیچ نالەخشێیت |
خوای کرد دەروونت ڕاهات بەو نوورە | خەم و خەفەتی دنیات لێ دوورە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 672
1942/06/18
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|