Jump to content

دلبەر تۆ نەپرسی کە من ئەوقەر لە چە ماتم

From Wikisource
دلبەر تۆ نەپرسی کە من ئەوقەر لە چە ماتم (1868)
by سەی یاقۆ
312735دلبەر تۆ نەپرسی کە من ئەوقەر لە چە ماتم1868سەی یاقۆ
دلبەر تۆ نەپرسی کە من ئەوقەر لە چە ماتم حەیران خەم ئەبروو و زوڵفان سیاتم
ئەوزاع کەمیی دڵبەرە، عەیبی نییە بۆ من هەرچەندە کە لاتم وە خودا مایلی لاتم
ڕۆژێ کە وەکووی تۆ ڕەسیم حاڵیی من بی چون حاجی مشکی نمەیۆ ڕای نەجاتم
قوربان حەیاتم تۆ کە ناتی لە حەیاتم سەرگەرد وەفاتم گوزەرێ کەر لە وەفاتم
زەهر ئەر بدەری نووشی بکەم دووست بلاتەش وا زانمە خزری بدەری ئاب حەیاتم
من سەیید مسکینم و تۆ مونعم حوسنی یەک بووسە بدەر من لە گدایان سەراتم


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.