دایم دڵم بە ناڵە و زاری و فیغان ئەڵێ
Appearance
دایم دڵم بە ناڵە و زاری و فیغان ئەڵێ | خۆش بەو شەوەی کە ڕۆژی ڕوخی دڵبەرم هەڵێ |
تفلی دڵم گڕووی شەکەری لێوی گرتووە | بەو دوو هەنارە ژیری کەوە بیخە باغەڵێ! |
زولفت وەلا دە، ڕووت بنوێنە بە دەفعەیێ | شەو ڕابرێ، ستارە نەمێنێ، قەمەر هەڵێ |
بەو زولفە میروەحەت مەکە مەنعم لە شەکری لێو | تەیرێکە دڵ، زەعیفە، دەترسێ لە داوەڵێ |
ئەو قافیەت بەسانی دڵی موددەعی، حەسەن! | تەنگە، درەنگە، مەیلی بە جەنگە، هەڵێ، مەڵێ! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|