دانشتبووین لەگەڵ یار
Appearance
دانیشتبووین لەگەڵ یار | من سەرمەست و ئەو هوشیار |
بە تیلای چاوی بیمار | دڵمی فڕاند بە یەکجار |
شوێنی دڵ کەوتم ناچار | |
زۆری لێ پاڕامەوە | ئاوڕێکی لێ دامەوە |
کەوتم و هەڵنەستامەوە | تێکیەوە پێچامەوە |
ئیختیار بێ ئیختیار | |
ئەنجا هاتە سەرینم | چاوی کەوت بە برینم |
گیان گەیبووە بەربینم | یەخەی لادا بیبینم |
ڕووناک بوو دەر و دیوار | |
مانگ بە کەتان ڕازابوو | دوو دوگمەی ترازابوو |
دوو نار لە نوور سازابوو | باڵادەستی بەیزا بوو |
نووری لای توور تیرە و تار | |
هاتە گفتوگۆی یاری | بە شیرینی گوفتاری |
حەڵوای گەزۆ ئەباری | ئێجگار لێوی خاڵداری |
ئاڵتر لە پەڕەی گوڵنار | |
ئاخ نازانن دڵ چۆنە | لە برووسکەی سەرگۆنە |
ئاگر بەربووە کای کۆنە | کەوتمە مەلە وەک سۆنە |
خۆم خستە بەرپێی دڵدار | |
بە دوو زوڵفی وەک زنجیر | پێم بەسترابوو وەک نێچیر |
پێکەنی، وتی: ئەی پیر | وا تۆیشم هێنایە گیر |
وەک جوانێکی بەختیار | |
پێم وت: پیری ئازاد بووم | قەلەندەری دڵشاد بووم |
بەند نەبووم، بەندگوشاد بووم | قارەمانی دێوزاد بووم |
وا بۆ تۆ هاتمە ژێر بار | |
فەرمووی ئەو ڕۆژەی یەزدان | ئێمەی هێنایە مەیدان |
ئەوسا بووین بە بناوان | بۆ سەرپەرشتی مێردان |
ئێمە پیاو ئەخەینە کار | |
نەوەی پەرین لە پێشین | ڕەگی دڵ ڕائەکێشین |
بۆ لێقەوماوان خوێشین | باری غەمتان ئەکێشین |
هەم غەمخوارین، هەم دڵدار | |
گەر ئێمە نەبووینایە | پیاو چۆن ئەهاتە کایە |
جیهان هەر ئێوەی تیایە | کەچی لای ئێوە وایە |
خودپەسەند و دڵئازار | |
ئێمە حەز لە شەڕ ناکەین | بە هیوای خوێندن و چاکەین |
نەتەوەی باش پەیدا کەین | وێرانەمان ئاوا کەین |
بە خوێندن دەبین ڕزگار | |
ئەو مژدەیە لەو دەمە | لام هەناسەی مریەمە |
چوومە ڕیزیان ئەودەمە | خوا یار بێ ئەو سەردەمە |
وەتەن دەکەین بە گوڵزار |
1932
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|