داخەکەم کەوتوومە ڕۆژێ هەوڵی بەرگ و نانمە
Appearance
داخەکەم کەوتوومە ڕۆژێ هەوڵی بەرگ و نانمە | گۆشت و خۆرشت و کەبابی مەڕ دڵی بریانمە |
عوود و تار و بەربوت و ئاوازەیی ڕۆژ و شەوم | ناڵەناڵی سینەم و سۆزی کزەی گریانمە |
گونیە کۆنم بۆتە فاسۆن و زەڕاتم بوو بە قووت | وەختی شین و زاری و هاوار و قوڕپێوانمە |
کورکەکورکی بێچوەکانم دێنە دەورم تاق و جووت | دەی وەرن سەیری بکەن ئەم دەردی بێ دەرمانمە |
ماڵ و منداڵیش بە هەر چۆنێ بێ هەرسوکنا ئەبن | ڕووڕەشی و هاواری مەحجووبی گەلێ میوانمە |
ئاگرێ بەربۆتە عالەم وا لە سووتانا هەمووی | پاکی زوڵمی زاڵمێکی قەومی وەک ئەڵمانمە |
بۆ دیفاعی ڕیش و پرچ و مێزەر و فەقیانەکەم | تۆپ و تەییارە و دەبابەی عەرسەیی مەیدانمە |
بۆ عیلاجی دەردی قورس و بۆ نەمانی دوژمنم | دەفزەنی و ماگرتن و مەششاک و توربەی شانمە |
موفتی تا ماوی بڵێ بۆ قەومەکەم یا خاکەکەم | قوڕ بە هەردوو دەس لە تەوقی سەر هەتا دامانمە |
بۆ دەوای دەردم بەریتانی نەبێ چارەم نییە | ئاخری وا تێ ئەگەم هەر ئەو لەجێی لوقمانمە |
حەربی پێشووشم لە فکرە زوو بە فریامان گەیشت | ئێستەکەیش هەروا ئەزانم هێز و پشتیوانمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|