داخەکەم پێنجوێن کە وا ئەمڕۆ لە تۆ دوور و جیاین
Appearance
داخەکەم پێنجوێن کە وا ئەمڕۆ لە تۆ دوور و جیاین | تۆ بەهەشت و ئێمە وەک ئادەم لەناوتا دەرکراین |
گەر بەجارێ قەسری لوبنان بێ بە جێمان دۆزەخە | چونکە فێری ئاوی ساردی تۆ و هەوا و شاخ و چیاین |
باسی ڕێگەی خاکی چوارباخت هەموو میوەی جیهان | گەر ببێ لامان وەکوو حەیوانی سەر پووش و گیاین |
هێندە لەرزیبووین لە ترسی بوومەلەرزە و زەلزەلە | بێ لەرز یەکسەر گرفتاری نەخۆشی لەرزوتاین |
ناحەز و وەحشی ئەڵێن شوومی و بەدیی ئەم قەومەیە | کەی بەقەد خەڵکی خراب و بەدڕەوشت و ڕووسیاین |
ئێمە نیوەی کاسبیمان سەرفی پیاوی خوا ئەکرد | ئێستە بۆ بەم جۆرە گیرۆدەی دۆعای شێخ و مەلاین |
واعیزیش وەعزی ئەدا ئەیوت موسوڵمانین هەموو | بۆیە تێکەڵ زەلزەلە و ئاشووبە و دەرد و بەڵاین |
شێخی ئیرشادیش ئەڵێ پێویستە تۆ بەو پرچ و دەف | وا ئەزانێ نا موسوڵمان و نەویستی لای خواین |
تاکوو تۆ مابووی گەداکانت وەکوو شا بوون هەموو | ئێستە بێ تۆ پووش برنجین و بەبێ قەدر و بەهاین |
ئاوی سارد و خاکی جوان و سەروەتی لێشاوی تۆ | هێندە خەڵکی ئاهی بۆ کێشا لە هەر سێ بەش بڕاین |
چاوی بەد بوو هێزی گەردوون هێرشی هێنایتە سەر | تۆی کوتوپڕ تێک شکاند و ئێمە وەک لەشکەر شکاین |
گەر فەلەک ڕەحمی ببێ بەم حاڵە بتهێڵێتەوە | چش کە وێرانی بە بەرد و خاک و خۆڵیشت ڕەزاین |
جا لە بەینی واعیز و شێخا مونافاتێک هەیە | ئێمە ناچارین بە هەردوو لا بڵێین قوربان وەهاین |
تێئەگا موفتی بە بێ تۆ قیمەت و قەدری نەما | نایەوێ جارێ بمانبینێ بە هەر کەس ئاشناین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|