داخی کەوای شۆڕ سەڵتەی تاقمکار
Appearance
داخی کەوای شۆڕ سەڵتەی تاقمکار | دایم لە دڵما پێچ ئەدا وەک مار |
عەبا و فەقیانە و لفکەی شان و مل | بۆ کوێستان زەمین لەکوێ بوون بە جل |
بێجگە لەمانەیش سەرباری گشتی | مشکی و سرکەیی و جامانە و ڕەشتی |
سەریان زل ئەکەن بەقەد کەلارێ | سەر یەک ئەکەون بار و سەربارێ |
ئەم شاخ و داخە و ئەم دارستانە | ئەم بەفرە زۆرەی سەختی زستانە |
جووتێ کڵاشی قاییم لە پەڕۆ | کاڵە و پێتاوی هەتاکوو ئەژنۆ |
ئەمیان بۆ هاوین ئەویان بۆ زستان | پێویست بێ هەردوو بۆ بەرگی کوێستان |
شاڵی سپاتی شیرینی تورجان | باد و باد کردی قۆڵی هەورامان |
چاکترن لە گشت فاسۆنی ئەڵمان | جوانتر لە خام و فەنازی جاپان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|