داخی دووژنە لە سێ هەتا چوار
Appearance
داخی دوو ژنە لە سێ هەتا چوار | دایم لە دڵما پێچ ئەدا وەک مار |
هەرچەندە من خۆم دوچاری نەبووم | تووشی ئەزیەت و ئازاری نەبووم |
بەڵام پێویستە بۆ خوشکەکانم | بیکەم بە خزمەت هەرچی بزانم |
بۆ پیاویش هەروا سەرگەردانییە | زەرەری دین و ماڵوێرانییە |
هەر ماڵێ تیا بێ دوو ژن وەک دوژمن | دیواری پۆڵای دەردێنن لە بن |
پیاویش هەرچەندە ڕەنج ئەدا بۆ نان | ئەوان لێی دەکەن بە دەرد و سندان |
ژنی کۆن ئەڵێ کراس دڕاوم | هاوسەری کەم و جەرگبڕاوم |
چەندساڵە لای خۆم ماڵداری ئەکەم | بە چنگ و نینۆک دینداری ئەکەم |
بۆ چاو باشقاڵی مێردی بێوەفا | منی خستە ناو زیندانی جەفا |
تازەکەیش ئەڵێ هەی وا لێکراو | دیارە خواردووتە ئاوی بێلغاو |
دەمێکە ئەگرم بە خۆما دانم | تۆیش وا ئەزانی گێل و نەزانم |
من حەیا و نامووس دەمبەستی کردووم | تۆیش لەلات وایە کز و دەممردووم |
دەمدرێژی کەی گەر لەمە زیاتر | وەهات دائەشۆم لە مانگا چاتر |
ئەهلی گەڕەکیش بچووک و گەورە | بێن بۆ سەیری تۆ نۆرە بە نۆرە |
بۆ تۆزێ زەوق و یەک سەعات خۆشی | ئەم داخ و دەردە حەیفە بنۆشی |
بۆ کەسێ هۆش و فیکری لە سەرە | بۆ دین و دنیای یەکسەر زەرەرە |
خۆ عەدالەتیش جێبەجێ نابێ | پێشی حەرامە شەرعەن کە وا بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|