داء المیللە
Appearance
خەڵکی خۆرئاوا بزانی چی ئەزانن وڕ ئەبی | گەشتی شار و کارخانە و کردەیان کەی، سڕ ئەبی |
سەیری وێرانە و کەلاوەی خاکی کوردستان بکەی | تێدەگەی حاڵی گەلت، ئەوجا لە داخا مڕ ئەبی |
بۆچی وەک گەل گەل، تۆ نابی هۆگری پیاوی گەلت | وا لەبەر چیتە پەشێو و هەر لەیەک بڕ بڕ ئەبی |
تا لەسەر ئەم بیرە بی، وا بێ ڕەوشت و کردەوەت | هەر وەها مات و پەشێو و، ملکەچ و جل شڕ ئەبی |
دوژمنی گەورەی خۆتی، بۆ مەردمی دی نۆکەری | ئاخر و ئەنجامی تۆ کوردە، بزانە قڕ ئەبی |
لاوی کوردی من، نەمامی نەوڕەسیدەی میللەتی | وەک پێشوونانت بجووڵێی، دیارە تۆشم زڕ ئەبی |
ئەی ئەسیری تووشی دەردێ بوویتە دائولميللةیە | ناگەڕێ زارت هەتا دەمری، لە گۆڕا کڕ ئەبی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|