خەیاڵی پڕوپووچ
Appearance
من بە سەد دەردی سەر و ئاهـ و غەم و گریە و زار | کەوتە دەستم بە مەشەققەت کەمەکێک پووڵ و دینار |
چوون بەبێ پووڵ و گەڕ و ملکەچ و کز فێر بووبووم | پووڵم دی چوو لە دەسم عەقڵ و حەیا و حیلم و ویقار |
دێوی شەهوەت لە کوتوپڕ چنگی برد، گرتی یەخەم | بۆ کچێکی دەم فنق و چاو کەژەڵ و خەڵفە چنار |
ڕاپەڕیم کەوشم لە پێ کرد و وەها هاتمە سووڕ | «کیکن» و «بەردەڕەشە» و «کاڵ» و «قەڵا» و «سەرنژمار» |
«بالک» و «سێف» و «نەچێ»، «مەحمەدە» و «ئەسراوا» | «ڕیخەڵان» و «ولەژێر» مەسکەنی هەر لالەعوزار |
تا لەوێ دوختەرەکێ، کەوتە پێش مەددی نەزەر | شلک و نەرم و سپی، دەستەگوڵی پەرچەمدار |
گۆزەیێ ئاوی لە سەرشانی هەبوو، دیم و وتم: | «سو وێرر قزلریننن باشی بزم» پێشکەشی یار |
دەم وەکوو خونچە، کە پشکووت و وتی: ئەی عاشق | گێل و بۆرە حازر ئوڵمور گەنجینەس سزباشلوار! |
پووڵم دا، مارە بڕا و کەوتمە سەر بەحسی زوفاف | دەم خوڵەپان و تلاوتل سووڕم دا، وەک سەگی هار |
بە سەعاتێک بێدرۆ، هەر وەکوو شێخ فەرموویەتی: | «کاری خێرم بە مەزندە گوزەری کرد لە هەزار» |
قانعا تۆ تا بەکەی ئەدوێی لە خەیاڵی پڕوپووچ | تۆ لە کوێ و شێعر لە کوێ، هەرزەچەنەی بەدڕەفتار! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|