Jump to content

خەوی غەفڵەت شکور لاچوو لە سەرما

From Wikisource
خەوی غەفڵەت شکور لاچوو لە سەرما (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308442خەوی غەفڵەت شکور لاچوو لە سەرما1941موفتی پێنجوێنی
خەوی غەفڵەت شکور لاچوو لە سەرما کەوای جەهلم دڕی یەکسەر لە بەرما
دڵم وا گەرمە سووتاوم لە گەرما ڕەفیقی من گەلێ مردوون لە سەرما
***
نە فکری نان و بەرگی من گرانە نە دێو سووتاندنم ڕێگەی ژیانە
نە ئوممێدی دڵم دوعای بەیانە ژیانی من بە ڕەنجی باڵ و شانە
***
ئەبەد ناگۆڕمەوە بە کەس کتێبێ ئەگەر کۆڵێ ڕیاڵ و فلسی پێ بێ
---- ---- --- ---- ---- ---
***
نە ڕێگەی کەشف و عیلمی غەیب ئەزانم نە بەرماڵی ڕیام بەستۆتە شانم
ئەڕێژم ئارەق و منەت نەزانم بە زیللەت چاترە مردن لە مانم
***
نە چاوم وا لە شۆربای خانەقاوە نە تەرتیباتی تەکیەم وا بە لاوە
نە تەزبیح و نە پرچم دان و داوە نە کەشکۆڵ و دەفم بۆ نان و ئاوە
***
بە دۆعا نەمدی فلسێ یا قرۆشێ وەیا فەوری لە جێ هەستێ نەخۆشێ
وەیا ئیجرای هەقی بێ دڵ بجۆشێ وەیا دەفعی بکا سەورە و خرۆشێ
***
لە دنیادا کەسێ ناوی بەشەر بێ ئەبێ پڕ غیرەت و ساحێب هونەر بێ
لە خەو بێزار و هۆشیار و خەبەر بێ بژی شێرانە با شاڵی لە بەر بێ
***
کڵاشی نازکی قایم لە پێ کە لەگەڵ شاڵی سپی چەن ڕێکوپێکە
لەبۆ ئەو ڕەنگە موشتاقم دەمێکە دەسا خالق بەدڵ بۆم جێبەجێ کە
***
نە موحتاجن بە بۆیاخ و بە شۆرین موناسب بۆ هەموو دیندار و بێ دین
مولائیم بۆ زەماوەند و شەڕ و شین خراپی ئەم جلانە پێم بڵێن چین؟
***
مەکەن مەنعی زبانی لار و لەنگم ئەمەندەم وت ئەوا نووساوە دەنگم
لە داخی دەردی دنیا زەردە ڕەنگم ئەڵێی دوورکەوتەیی تریاک و بەنگم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).