خەنجەر و قانع و زانین
Appearance
زانین ئەی دوڕڕی تەنیا | ئەی ڕاگیرکەری دنیا |
تاجی فەخری ئەدیبان | ڕۆشنکەری ڕێی ژیان |
ئەی ئاڵەتی ئازادی | هۆی ڕەحەتی و دڵشادی |
زۆر بێ نموونە و تاکی | ڕێنیشاندەری چاکی |
تراکتۆرت هێنا کار | حەساوە فەلای هەژار |
بۆ هاتووچۆی شارەوشار | ئوتومۆبیل و قەتار |
بۆ بانگکردن لە یەکتر | تەلەفون .... |
بۆ ناوی دەریای بێ پایان | پاپۆرت هێنا مەیدان |
داری بەری بێ وێنە | بەری تۆ زۆر شیرینە |
بەڵام گەنجی بێ پایان | زۆرت بۆتە هۆی زیان |
زەڕیت هێنایە کایە | بۆ کوشتن بوو بە مایە |
تۆپ و فڕۆکەی جەنگی | دنیای خستە دڵتەنگی |
چەندە قەسر و تەلاران | تەیاره کردی وێران |
تانک بۆ کوشتن بنی ئادەم | ئەبارێنێ گوللەی خەم |
چەندە سوودت بۆمانە | «دە» ئەوەندەت زیانە |
جوابم بەرۆ ئەی زانین | ئەی گەوهەری پڕ نگین |
هەر چی باش نییە لەلات | بۆچی ئەیخەیتە وڵات |
وەرامی زانین | |
خەنجەر هێندە بزانە | ئامانجی من ژیانە |
ژیانێکی سەربەستی | نەوەک مەحکوومی و پەستی |
بەڵێ زەڕڕیم هێنا کار | بۆ پارێزگاری هەژار |
نەمزانی کاکی زۆردار | بۆ زۆر ئەیخاتە ڕووی کار |
ئەیکا بە گورزی دەستی | هەژار ئەخاتە پەستی |
بە بیری من تەیارە | ئەسپابی شارەوشارە |
بۆ کاسبی و توجارەت | بۆ دیدەن و زیارەت |
نەک بۆ بارینی بۆمبا | ڕوحی گیتی لەناو با |
تۆپم هێنایە بەرهەم | بۆ لابردنی خەم |
کەچی ئێستا ستەمکار | تۆپ دێنێ دەیخاتە کار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|