خەم لە دڵ خۆت ڕێ مەدە، خەمخوار تۆ ئەڵڵا دەوێ
Appearance
والیا بواچ دڵ خەمینی کار گەردوون وا دەوێ | خەم لە دڵ خۆت ڕێ مەدە، خەمخوار تۆ ئەڵڵا دەوێ |
چەرخ گایێ پورەزال ئاوارە کا لە شاری بەڵخ | عاقبەت جێگەی شوغادیش تیر و تێغ و چا دەوێ |
گایێ بۆ رۆستەم وەها سیمورغ تەدبیرێ دەکا | بۆ چووی ڕوویینەتەن تیری گەزی پەیدا دەوێ |
موختەسەر ڕەنجی زەمان بۆ پیاوە، بۆ ژن خۆ نییە | هەرکە پیاوە دایمەن لە میحنەتی دونیا دەوێ |
ڕاحەت و ڕەنجی زەمان ئینسان بە دەستی خۆی نییە | نیک و بەد هەرچی هەیە لەم چەرخە بێپەڕوا دەوێ |
نابرایی شێوەی شێر وەو شوغادە و هەر ئەمە | ناوی مەردی ڕۆستەم و دەستانی ئەوبەرجا دەوێ |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |