خەستەیی موژگان خەدەنگێکم، نیگاهی دڵبەرە
Appearance
خەستەیی موژگان خەدەنگێکم، نیگاهی دڵبەرە | بەستەیی گێسوو کەمەندێکم، دڵی ئەفسوونگەرە |
مەدهۆشی زیبا روخ و شیرین کەلامێکم بەناز | وەقتی گوفتاری: دەمی تەنگی، ڕیواقی شەککەرە |
شوهرەیی ئافاق و تاقی عالەمە، بۆ حوسنی شار | سادەیی سەنگین دڵ و حۆری وەش و سیمین بەرە |
تا خەیاڵی خەتتی سەبزی، بۆتە سەودایی سەرم | دڵ لە دووی سەودایی زوڵفی، هەر وەکو سەوداگەرە |
گەر لە گۆشەی ڕوومەتی، پەنجەی وەلادا: تاری موو | شوز و شیراز و عێراق، پڕ ئینقیلاب و پڕ شەڕە |
وا لە بەحری فیرقەتیدا، غەرقی گەردابی خەمم | کەشتیی سەبرم بەدایم باسکوون و لەنگەرە |
عیشقی ڕووی، موڵکی دڵی گرت و دەڵێن: سەبری ببێ | موددەعی قەلعەی موسەخخەر کرد، چ وەعدەی سەنگەرە! |
تابەکەی ناڵەت، لە دەست شەوگاری هیجرانە ئەدەب | شەرحی هیجرانی؛ وەرای ئینشایی خامە و دەفتەرە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|