خۆم پیرم و دڵ تازە خەریکی گڕ و گاڵە
Jump to navigation
Jump to search
خۆم پیرم و دڵ تازە خەریکی گڕ و گاڵە | عەمرم کە لە شەستایە ئەڵێن گەنج و مناڵە |
ئەو خوێنە لە سەرچاوەیی چاوم کە لەمەو بەر | تک تک ئەتکا ئێستە شکور ئاوی زەڵاڵە |
ناحەق نییە گەر شادی مەرگ بم لە سرورا | ئەمڕۆکە کە دیم شێوەیی ئەم تازەهەڵاڵە |
هەرچەندە لەلای غەیرە نەبێ قیمەت و قەدری | لای من بە خوا چەشمەیی هەنگوینی ڕیاڵە |
وێنەی ڕەزی هەنگوورە چ شیرینە لە پاشا | خۆ دیوتە هەوەڵ چەندە کە ترش و ڕەق و تاڵە |
ئەم تازەهەڵاڵە لە نەزەر فیکری ئەدیبان | تۆپێکی قەوی جەرگی هەموو قەومی کەماڵە |
ضرب المثلە: «سەد قەل و بەردێک کە هەڵاڵەیش | بەردێکی سەری ناحەزی هەروەک قەل و داڵە |
دوشمن لە هەموو لا وەکوو خەرمانی موکرییان | هەرچەندە کە ئامادەیە ئەم بادی ماڵە |
بیری بدە ئەی کوردە کە چەن ساڵە لەبەرچی | خوێن و شەرەفت لای ئەم و ئەو پاکی حەڵاڵە |
خوێناوی شەهیدانە کە ئەڕژێ لە کەژ و کێو | وا تێمەگە ئەو سوورە هەموو لالەیی ئاڵە |
بخوێنە برا خوێندنە پشت و قووەتی تۆ | بێ عیلمییە هەر کەس کە کز و پەست و ڕەجاڵە |
هەر کۆمەڵەیەک دوورە لە تەحسیل و لە خوێندن | مورغێکی برینداری شەلی بێ پەڕ و باڵە |
ئەم عەسرە ئەوی جاهیلە ناچێ بە ڕیاڵێ | گەر بابی کەریم خانە وەیا ڕۆستەمی زاڵە |
تەنیا بە قسەی فێڵ و درۆ ناگەیە بەرزی | عیلم و ئەدەب و سەرفی سەر و سەروەت و ماڵە |
عەقڵ و ئەدەب و عیلم و هونەرمەندییە ئاغا | پێشەوای خێڵ و گرۆ نەک بە سەر و سووڕەت و ساڵە |
شیعری منی بێچارە کە وا بێ سەر و پێیە | نەم خوێندووە هەر وەهبی و لێدانی خەیاڵە |
پێی پێنەکەنی فەخرە لەلای پیاوی بەقیمەت | ئەو عەسکەرە وا چاکەت و پانتۆڵی لە شاڵە |
بیزانە شعووری نییە پەتیارە و شێتە | ئەو شاعیرە هۆشی کە لەسەر پەرچەم و خاڵە |
ئەی کوردە زمانی عەڕەبی و فارسی و تورکی | لێی لادە بە ڕەسمی مەدوێ تازە بەتاڵە |
ڕەببی نەنەوێ دەستی قەوی کاکی --- | ڕزگارت ئەکا کاکە لە گریان و لە ناڵە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse