خۆزگە سەد خۆزگەم بەوەی مەیلی بە دڵداری نییە
Appearance
خۆزگە سەد خۆزگەم بەوەی مەیلی بە دڵداری نییە | ئەو کەسەی یاری نەبێ مەعلوومە ئازاری نییە |
من لەژێر باری غەما عەینی کەمانە قامەتم | خوا پێداوی وایش هەیە ڕووقائیمە باری نییە |
خۆ بە شمشێری برۆ و موژگانی دیدە کوشتمی | هێندە بێ شەرمە وەفاکەی پار و پێراری نییە |
چاو تەمای بینی نەماوە بێ تەماشای ڕوویی ئەو | غەیری تەسلیمی قەزا بێچارەیە چاری نییە |
قەولی زۆری داوە پێمان هیچی نەیهێناوە جێ | وادە تێپەڕ بوو لە دوو ساڵ نیمەکرداری نییە |
باغی جوانان پڕ لە سەرو و عەرعەر و عوود و چنار | حەیفە ئەم باغە جوانە داری بەرداری نییە |
حمدلله موددەتێکی زۆرە ڕەنجوورە ڕەقیب | هێندە گیانسەختە چ فایدە دەردەکەی کاری نییە |
ئەم خەیاڵاتە هەموو هیچە ئەگەر ڕاستت ئەوێ | ڕێگەیی چاتر لە قاپیی حەزرەتی باری نییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|