خۆزگە بەو ڕۆژەی حەربی ئەڵمان بوو
Jump to navigation
Jump to search
خۆزگە بەو ڕۆژەی حەربی ئەڵمان بوو | لە ئەرز و ئاسمان ئاگرباران بوو |
شەکر و چا و کووتاڵ زۆرتر هەرزان بوو | نە کەس بێ بەرگ و نە کەس بێ نان بوو |
*** | |
حەفتا و پێنج غەرام چایی بێ لاجان | یەک کیلۆ شەکر بۆ یەک سەرخێزان |
لە سەری مانگا حازر بوو لامان | تێر و تۆخ حاجی و بەگ و گەدامان |
*** | |
ئەو ڕۆژەی کە دیم گیرابوو بەرلین | کەوتینە شەوق و بەزم و هەڵپەڕین |
بۆ ئەوەی وتمان بە خۆشی ئەژین | شەڕ و شۆڕ نەما لەڕووی سەر زەمین |
*** | |
کەچی وا ئێستا خۆزگە بە پارین | هەموو سەرگەردان بێ ئیش و کارین |
هەتا تەنانەت بێ سووخت و دارین | بێ کەس و بێ دەر بەبێ خەمخوارین |
*** | |
نۆ مانگە چامان بۆتە چای لاجان | کە بۆمان دێنن لە خاکی ئێران |
دەرد و نەخۆشی خستۆتە ناومان | وەختە کوێر ببین نەبینێ چاومان |
*** | |
خۆ من بیستوومە لەپاش تەنگانە | نۆبەی دڵخۆشی و شادیی ئینسانە |
بۆ ئێمە گەڕا بە پێچەوانە | شکور بە جاران نەک بەم زەمانە |
*** | |
ئیتر ئەوانەی وان لەسەر کورسی | تێرن ناپرسن لە حاڵی برسی |
تا کەی هەر بۆ خۆو هەر نەفسی نەفسی | کوژراوی هیچ نین غەیری بێکەسی |
*** | |
خۆ هەر قەومێکیش پەنا بە خوایە | سەرگەردان و کز دایم لە دوایە |
دوچاری زوڵم و دەرد و بەڵایە | نەویستی بەشەر خڵتەی دنیایە |
*** | |
دەردی زەلزەلەیش سەرباری گران | خانووی ڕووخاندین خۆمان سەرگەردان |
دڵخۆشیان کردین بۆ یاریدەدان | بە پارەی خانووی زستان و دووکان |
*** | |
هەمووی هاتە سەر بەنگەڵەی تەیمان | جێگەی دوو نەفەر بەدتر لە زیندان |
بێ پارە و بەرگ، بێ ڕێگە و بێ نان | تێیدا بگەوزین پەنا بە یەزدان |
*** | |
هەتا جووت نەکەی گەنم نەڕوێنی | یا بە دەستی خۆت سەرت نەخورێنی |
*** | |
نە سک تێر ئەبێ نە ئاڵۆش ئەمرێ | نە یاریدەی کەس کەڵکت بۆ ئەگرێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse