خۆزگە ئەمزانی عەدالەت ڕەنگ و ڕوخساری چییە
Jump to navigation
Jump to search
خۆزگە ئەمزانی عەدالەت ڕەنگ و ڕوخساری چییە | بەرگە خۆراکە وەیا دار و درەخت و سەوزییە |
سێوە هەنجیرە وەیا دارێکە ڕەنگی وەک بییە | شێرە یا گورگە وەیا بازە یاخوود تووتییە |
من ئەبێ لێی بێ خەبەر بم یا لە ئەسڵا هەر نییە | |
وەک عەدالەت باسی ویژدانیش ئەکەن مەئموورەکان | خۆ لەوەش حاڵی نەبووم قەستەم بە زاتی لامەکان |
هەر وەکوو عەنقایە هەردوو ئیسمی بێ جسم و نیشان | ڕەنگە یا جن بێ وەیا دێو و پەری بن بێ گومان |
عەدلی چی و ویژدانی چی چاوبەستی لات و برسییە | |
خۆشی خۆشی بۆ فەقیر و بێنەوا ئیش دانرا | ڕزقی میللەت کەوتە تەموین و ڕەزالەت لابرا |
مەخزەنی مستەورەدە ئەمباری گەورە پڕ کرا | پاکی بەش کەین بێ ئەوەی فەرقی ببێ هەروەک برا |
ئاخری بۆ حاجی و ئەربابی مێز و کورسییە | |
بێینە سەیری بایع و بەش کردنی کووتاڵ و چا | نومرە ئەوەڵ بۆ ئەفەندی باقیاتی هەرچی ما |
چاکەکەی بۆ دەوڵەمەند و چی تری ما بۆ گەدا | کامە ویژدان و عەدالەت پێم بڵێن ئێوە و خوا |
گەر درۆی تێکەڵ نەبێ ئەمڕۆژە نەفسی نەفسییە | |
چی ئەزانم شەرتە بیڵێم کاکە گەر بیشمکوژی | چون شەهیدە بیکوژن هەرکەس لە ڕێگەی ناوبژی |
بۆ چی من نەمدی فەقیرێ بێتە بایع پێی بژی | دەوڵەمەند تا کەی ئەبێ تۆ خوێنی خەڵکی هەڵمژی |
خواردنی ئەم خوێنە لای تۆ کاڵەکە یا شووتییە | |
ڕەنگە تێک چووبێ بە جارێ ڕەحم و ئینسافی بەشەر | یا فیراری کردبێ لای ئێمە دەرچووبێتە دەر |
یا خەرافاتێکە بۆ قەومی نەزانی قوڕبەسەر | بۆ ئەوانەی هیچنەزان و هیچنەفام و بێ خەبەر |
یا ئەگەر بووبێ و نەمابێ بەختی چەوتی موفتییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse