خۆزگە
Appearance
خۆزگە تەفرەی وام بیر ئەکردەوە | چاو و دڵم پێ ڕوون ئەکردەوە |
دڵ ئەگری لەبەر دەردی تەنیایی | چاو ئەگری لەبەر نووری بینایی |
خوایە ئەمانە تۆ وات لێکردن | نازانم بۆچی بەم دەردەت بردن |
بۆچ ئەو ئافەتەت نیشان دا بە چاو | چاو شریخەی کرد لە دڵ و هەناو |
وا دانامرکێن ئەم دوو مناڵە | گیزەگیزیانە وەک زەردەواڵە |
ئەڵێم گڕۆز بوون با بیاندەم بەو | ئاخ خۆی دڵڕەقی وەرئەگریت لەو |
دارتاش کە جەردە تەشوێکەیان برد | ئەیدا بە سەریا و بێدادی ئەکرد |
بۆ ئەوەی نەبوو تەشوێکەی ئەبەن | ئەیوت: ڕەنجەڕۆم دەمەسووی ئەکەن! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|