خۆر ڕەنگی نییە عاجیز و داماوە لە کێوا
Appearance
خۆر ڕەنگی نییە عاجیز و داماوە لە کێوا | ئەڵبەت قەمەری ڕوومەتی تۆی دیوە لە شێوا |
لاسوورە مەگەر ڕوومەتی تۆی دیوە لە شەرما | ڕووزەردە وەلی ناسک و نایابە لە سێوا |
حەددی چییە نەوغونچەیی گوڵ لێوی دەبزوێ | لەو باغە کە تۆ زەردەخەنە دێنییە لێوا؟ |
بیستوومە زەدەی گورزی دەسی ڕۆستەمی ئەشقت | بێباکە لە نێو جینن و بەنی ئادەم و دێوا |
ناحەق نییە سابیر بەخودا وا خەرەفاوە | کێ بێ قەمەری تەلعەتی تۆی دیبێ نەشێوا؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|