خوێندن تەئسیرێ ناکاتە سەرخۆ
Appearance
خوێندن تەئسیرێ ناکاتە سەرخۆ | نەگریس بە چاک و خراپ ئەڵێ خوو |
«بێ عیار» کە «ی»ی لاچوو بێعارە | هەرچی عەیاری گۆڕی عەیبدارە |
ئەو ئێسرەی کەوا مەخسووسی جووتە | گوێی بە چەرمەوە نابا بۆ جووتە |
زۆری وایش هەیە چڵکن و گەڕە | کە ئاشی گەڕا ئەوسا بە گەڕە |
شەیتان زۆر پیاوچاک ئەگێڕێتەوە | کتێب بۆ ئاخریی ئەگیرێتەوە |
بەرسیسای عابید لە وەلی ئەچوو | بە تەفرەی شەیتان لە ڕێی دین دەرچوو |
دوو برام دیوە ئەولیا زادەن | بۆ هەموو ئەمری شەیتان ئامادەن |
بەوەدا ئەڵێم: نەتەوەی وەلی | زۆر مل ئەشکێنن بە زۆرەملی |
دنیا هەنگوینە و بنیادەم مێشە | قاچی تێ چەقی ئازای ڕایکێشە |
هیچ کەس ناناسرێ بە بێ لێ قەومان | بوار، سپی و ڕەش دەردەخا بۆمان |
نوقتەی عائیلە بوو بە غائیلە | بۆیە بۆ دونیا خەڵک هێند مائیلە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 878
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|