خوشەویستیی باب و داک
Appearance
نەو ڕەسیدەی باغی میللەت چاوەکەم گیانم فیدات | گوفتی چاکەت پێ دەڵێم گوێ بگرە ئەی لاوی وڵات |
داک و بابت هەر کە پیر و، کەم دەس و ئوفتادە بوون | حەق وەهایە خۆشەویستتر بن لە ڕۆڵانت لەلات |
جێگەیی جیایان ببێ خزمەتکرێن دایم وەکو | خزمەتی بوتیان دەکەن هیندوو لە دێرو سەومەعات |
خوا نەخواستە بێتو عاسیبی بەدڵیان گەرنەکەی | ڕاستی فایدەی نییە بۆ تۆ حەج و سەوم و زەکات |
تێبفکری چاخی منداڵی نەخۆشبووی، بابەکەت | بۆ ئەوەی زوو چا ببی هەرچی هەبوو ئەیکرد فیدات |
گەر لە کۆڵانا بهاتایە زریکە و دەنگی تۆ | زوو بەپێخاوسی لە دەرگا دەردەچوو بۆ لات ئەهات |
چاخی ئێوارە لە کار و کردەوەی ڕاهی دەبوو | کوڵمەکانی ماچ ئەکردی پاک دەیشوشت دەست و پات |
لەو شەوی دووری زمستان و، بەسەرماو و سەهۆڵ | دایکەکەت شیری دەدایتێ، ببووە قەڵغانی بەڵات |
دەنگی گریانت بهاتایە لە جێگا دەردەچوو | ڕایدەژەندی لایلە گۆ بوو، تاکو چاخی ڕۆژهەڵات |
چەندێ پیسیت کردە لەشیا، چەندی مرداریتی شوشت | هیچ لە ئەم پیسایییانەت، دایکەکەت قێزی هات |
ڕۆژێ دەتوانی بەخێوکەی کاکە منداڵێکی خۆت | بۆیە فەرمووی پێغەمەر جەننەت لەژێر پێی ئوممەهات |
لێت ڕەزابن دایک و بابت بەختیاری ئەی عەزیز | بێ شکە دوعای ئەوانە، باعیسی فەوز و نەجات |
چۆن بەمنداڵی بەخێویان کردی، تۆش وا بی دەبێ | چاخی پیری هەر ئەوان بن گەورەیی ماڵ و سەرات |
دەم بەدەم پاروویی چەور و خۆش و پاکیان پێ بدە | گوێ مەدە بوون و نەبوون و، گەورەیی و هات و نەهات |
ئەی ئەسیری تۆ لە دەرحەق داک و بابت چی بکەی | بێ شکە دەرحەق ئەتۆش ڕۆڵەی شیرینت وا ئەکات |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|