خودایە لەم شەوی دەیجوورە کەی پەیدا ئەبێ ڕۆژێ
Appearance
خودایە لەم شەوی دەیجوورە کەی پەیدا ئەبێ ڕۆژێ | لە داوی زولفی ڕزگاری دڵی شەیدا ئەبێ ڕۆژێ |
بە ناحەق کوشتمی هاوارە شاهید بن موسوڵمانان | یەخەی بگرن لە جێگایێ کە سڕ ئیفشا ئەبێ ڕۆژێ |
چ حاجەت غوسڵ و تەکفینی شەهیدی خەنجەری موژگان | کە چونکە حوجەتی بەو بەرگەوە ئەقوا ئەبێ ڕۆژێ |
وتم: جەژنی ویسالت کەی دەبینم ڕۆحەکەم فەرمووی: | مەحاڵە تا لە دەوری قەبرەکەت غەوغا ئەبێ ڕۆژێ |
فەقیر و موستەحەققم چاوەڕێی حیسسە زەکاتێکم | بفەرموو سا بزانین سابیری کەی شا ئەبێ ڕۆژێ؟ |
برین و عیللەتی سابیر مەگەر چا بێتەوە وەقتێ | موحەممەد شافیع و زاتی خودا پاشا ئەبێ ڕۆژێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|