خودایە عاجز و بێ دەستەڵاتم
Appearance
خودایە عاجز و بێ دەستەڵاتم | بگاتە بارەگاهی تۆ شکاتم |
سەراپا غەرقی عوسیان و گوناهم | عەفوو فەرموو گوناهـ و سەییئاتم |
بە دەستی دەردەوە غایەت زەبوونم | بە حەول و قووەتی تۆیە نەجاتم |
ئەگەرچی دەردەکەی من بێ دەوایە | لەکن تۆ سەهلە حەللی موشکیلاتم |
خەزێنەی ڕەحمەتی تۆ بێشومارە | منیش مسکین و موحتاجی زەکاتم |
لە شوکری نیعمەتت دەرچم مەحاڵە | وەکوو سابیر هەتا ڕۆژی مەماتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|