Jump to content

خوا پێداو

From Wikisource
خوا پێداو (1950)
by پیرەمێرد
306068خوا پێداو1950پیرەمێرد
لە بەغداد کۆشکێ لە کەناری شەت باغی پڕ بلبل شەتی پڕ لە بەت
چیمەن زارێکە گوڵ و پەرژینە هەرچی هات جۆشی بە هەڵپەڕینە
لێی ڕاکشابووم بە خەیاڵەوە بەشکو پەری بۆم بێتە ماڵەوە
ناگا چوار پەری چوار دەورەیان دام سفید پۆشێکیان بە ناز هاتە لام
بە تییلاییەکی چاوی بیماری دڵم ئەنگێورا و دەردم بوو کاری
من بە شەرارەی ئێشی زامەوە لەبەر پێی ئەوا ئەتلامەوە
لە پڕێک قاقای فریشتەی سەوزپۆش گەییە سەروەختم هێنامیەوە جۆش
وتی: بەم پیرییە چیت لە جوانانە ئەکەویە داوی خاڵ و لەرزانە
وتم: هەر پیرە جوان تێک ئەبەستێ نەمام بە داری پیر ڕائەوەستێ
وتی: نامەوێ تۆ نەمام گیر بی بۆ ئەوە چاکی نیشانەی تیر بی
تیرێکی هاویشت لە برژانگەوە وەک تیری شەهاب لە ڕووی مانگەوە
هات دای لە جەرگم وامزانی مردم جلە تازەکەی خوێناوی کردم
ئەو ڕۆیشت ئەنجا پەمەیی پۆش هات ئەویش تیرێکی کردم بە خەڵات
وتی: خۆت بگرە کافر! بەگیری پیری، بۆ ئێمە کۆڵەکەی تیری
وتم: تیرێکت لە جەرگی پیر دا سادەی تیرێکی تر بە شوێن تیر دا
بەم سێ تیرەوە دڵم نەئەسرەوت خوا دای زەردەپۆش لەولاوە دەرکەوت
بەو باڵای ئاڵای سەروی نازەوە بەو چاوە بازەی عیشوەبازەوە
تریقەی قاقای زیندووی کردمەوە ئێشی خەدەنگی لە بیر بردمەوە
بە میهرەبانی هات بەلامەوە دڵخۆشی دەوای زامی دامەوە
بانگیان کرد هەر سێ پەری کوشندە هاتنە سەرینم بە عیشوە و خەندە
وتیان: هەرچەند خوێن کەوتە بەینەوە ئەمجارە هاتووین ئاشتت کەینەوە
دەست لەملان و گەردن ئازایی کردمانە کەیف و بەزمی چاوشایی
چایی لە سایەی گەردنیان دیار بوو حۆری بەهەشتیان لا خزمەتکار بوو
سیانیان دەربارەی من لوتفکار بوو بەڵام یەکێکیان لە پیاو بێزار بوو
خوا تۆڵەی ئەویش لە بەد بستێنێ دۆژمنی جنسی لەتیف نەمێنێ
بە دەست لەملانیان بوومەوە بە کوڕ سەرچۆپیم کێشا بە عەشق و بە گوڕ
بە دەماغەوە ئەموت: شا کێیە؟ بۆ کەس نەلواوە ئەم هەڵپەڕکێیە

لە نیسانی ساڵی ١٩٣٧دا وتوویەتی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).