Jump to content

خوا هەندێ کەسی بۆ شەڕ داناوە

From Wikisource
خوا هەندێ کەسی بۆ شەڕ داناوە (1950)
by پیرەمێرد
305561خوا هەندێ کەسی بۆ شەڕ داناوە1950پیرەمێرد
خوا هەندێ کەسی بۆ شەڕ داناوە «زرێ»ی گوناهی لەبەر کراوە
لە ئاهـ و ناڵەی هەژار ناترسێ لە پرسیاری مەحشەر ناپرسێ
خراپە ئەکا لەگەڵ پیاوچاکا لای وایە دوعا کاری لێ ناکا
کەچی لە پڕێ ئاهێ ئەیگڕێ زرێی ئەدڕێ و ئاهی ئەبڕێ
ئەتلێتەوە وەک ماری بە گێنگڵ بە سەد قێزوبێز ئەیخەنە ژێر گڵ
مەڕنەمووکەکان بە گورزی گران بەردەبنە وێزەی ئەیخەنە ئامان
هاکا «هیتلەر»یش وەک «ئەسفەندیار» تیری ڕۆستەمی لێ کەوتە ڕووی کار
چاوی غروری کوێر بوو بە پەیکان بە کوێری گەڕا یاوەری شەیتان
ئێستا نازانێ خوینڕێژی چییە؟ چونکو خۆی ژن و منداڵی نییە
ئەگەر کەسێکی خۆی بکوژرایە نەدەبووە باعیس بۆ ئەم هەرایە
وا بە نای ناحەق جیهانی شێواند هیچیشی بۆ خۆی لێ هەڵنەکڕاند
هیندە سەری خۆی لێدا بە بەردا کاتێکت زانی دەستی لێ بەردا
چرایە لە لای خواوە ئەسووتێ کە فووی لێ کرا کەپوو ئەسووتێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 647
1941/11/27


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).