Jump to content

خوا دوو سیفەتی داوە بە بەشەر

From Wikisource
خوا دوو سیفەتی داوە بە بەشەر (1950)
by پیرەمێرد
305814خوا دوو سیفەتی داوە بە بەشەر1950پیرەمێرد
خوا دوو سیفەتی داوە بە بەشەر ئەیانخاتە کار بۆ خێر و بۆ شەڕ
یەکێ لای ئەدا، یەکێ ئەیکێشێ مەنفی و موسبەتیان تێک هەڵدەکێشێ
هەریەکە هەرچی بۆ دەنێرێ خوا ئەیەوێ بیدا بە خزم و دۆست خوا
کردوکۆشیەتی ڕۆژ بۆ ئێواران کۆ دەبنەوە بۆ یاریی یاران
بە دڵێکی ڕوون بە گاڵتە و سوحبەت گەلێ بێ خەمتر لە پاشای سەر تەخت
هەیشە لغاوی شەیتان لە دەما بۆ سەر یەک خستن لە ڕەنج و خەما
ژن نانێک بەرێ دەستی ئەشکێنێ کوڕ ڕوانییە چێشتی چاوی دەردێنێ
ئەوی لێی دەردێ وشکیەکاتەوە کە بیخوا بە میز تەڕیەکاتەوە
خەپلە و ڕۆن لێک دوور، وان لە سەر سفرە ئەڵێ ئەم نانە بەو ڕۆنە چەورە
خەیاڵ پڵاویش ناکا نەک ڕاست بێ ئێستر و بارگیری ئەبێ هەر خواست بێ
نازانێ دەوڵەت بۆ ئەو بارێکە بۆ مێردی ژنێ کرێکارێکە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 858


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).