خوا خۆی ئەیزانێ زوبان ناوەستێ
Appearance
خوا خۆی ئەیزانێ زوبان ناوەستێ | هێنای حەپسی کرد هاویشتیە بەستێ |
لە پووک و لە دان کردیە دوو دیوار | دوو لێو بە سەریا دیوار بوو بە چوار |
بەم چوار دیوارەش هێشتا بەند نابێ | ئەبێ لەوەوە گەردش بەرپا بێ |
مەتەڵی کوردی بۆ ڕێک خراوە | بە گورگێکی هار ناوی براوە |
ئەم لای دیوارە ئەولایشی دیوار | حەپسخانەیە بۆ گورگێکی هار |
لەگەڵ ئەوەیشا کاتێ دەرفەت بێ | نایەڵێ سەری خێوی ڕەحەت بێ |
خۆ ئەگەر بێتە سەر باری چاکە | لە هەموو عوزوی بەدەندا تاکە |
ئەوە لە حەیوان جوێی کردووینەوە | گۆی ئیمتیازی بۆ بردووینەوە |
ئەو نوتقەی کەوا ئەدرێ بە زوبان | پیاو پێی ئەبێتە پەسەندی جیهان |
لەگەڵ ئەوەیشدا کەم وتن چاکە | ئەوی زوبانی خۆی گرت بێباکە |
هەر دادی خوایە و خواستی کردگار | زوبان بە چاکە بتهێنێتە کار |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 937
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|