خوا بۆ قوربانی مەڕی داناوە
Appearance
خوا بۆ قوربانی مەڕی داناوە | کەچی گاجووتی تێوە گلاوە |
گوایە گاجووتێک حەوتی سوار ئەبێ | «سێ بە گایی»مان چۆن بە چوار ئەبێ؟ |
من «گایێکم» بوو، ڕای کرد لە دەستم | ئەم جەژنە پەکی «حەوتمی» خستم |
سەد قوربان حەقی ناس نافەوتێنێ | ئاگری جەهەننەم گایش ئەبرژێنێ |
خۆ من تێر گۆشتی قوربانیم بۆ هات | چیم لەوەی خێوی کەوتوە لە «سیرات» |
ئەگەر تۆ ماڵی خەڵکت خواردبێ | ناڕوا، سەد گایشت قوربانی ناردبێ |
من کە حەقی خۆم بە کەس نەبەخشم | خوا پێم نابەخشێ بە تۆ نەبەخشم |
بە دزی ئەیبەی ئەیدەی بە مەعلووم | ناوی خۆت ناوە فاسقی مەحرووم |
مردووشۆر پارەی خۆی وەرئەگرێ | بەو چی لە گۆڕدا مردوو لێی ئەدرێ؟ |
«کەوای» نیوداشتت کە وا لەبەردا | خەمی تازەتر بخۆ لە بەردا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 767
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|