Jump to content

خوا ئەو زاڵمە بگرێ دوچاری مەرحەلەی کردم

From Wikisource
خوا ئەو زاڵمە بگرێ دوچاری مەرحەلەی کردم (1956)
by عارف عورفی
308104خوا ئەو زاڵمە بگرێ دوچاری مەرحەلەی کردم1956عارف عورفی
خوا ئەو زاڵمە بگرێ دوچاری مەرحەلەی کردم لە جوملەی ساڵحانا بووم و بەناحەق چۆن تەرەی کردم
لەدیوانی جەزادا، با گوناهی من لە ئەستۆی بێ کە چاوی مەستی بوو، مەستی سوراحی و جامی مەی کردم
دەمێ بوو گۆشەی خەڵوەت مەقامی جێنشینم بوو لەجێی کونجی عیبادەت وا دووچاری ساز و نەی کردم
لە موددەی عومری خۆم هەرچەندە حەرفێکم نەزانیبوو وەلی ئایەی سەری گۆنای بوو فێری ئەلف و بێی کردم
غەم و عەشق و فیراق و بێوەفاییی یاری ناهەموار کە شێوەی ئەرغەوانی ڕووم، بە زەردی ڕەنگی بەی کردم
دەمێ بوو پاسەوانی میوەی باغی جەمالی بووم شوکور پێکهات دڵم ئەمجارە هاتوو و نۆبەرەی کردم
جوانی چوو، بەسەر چوو عەشقبازی و لافی دڵداری کە چی تازە تەمەننای وادەی ئیمڕۆ و سوبەی کردم
مەقامی عەیش، بارانی بەهاری سەبزی و خوڕڕەم بوو کە چی بەختی منیش وا هات حەواڵەی فەسڵی دەی کردم
لە کونجی خەڵوەتا بێ غائیلە شاهانە ڕام ئەبوارد خودایا ئەو کەسە بگرێ دووچاری ئای و وەی کردم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).