Jump to content

خوا ئێمەی بۆیە خستە سەر زەوی

From Wikisource
خوا ئێمەی بۆیە خستە سەر زەوی (1950)
by پیرەمێرد
305881خوا ئێمەی بۆیە خستە سەر زەوی1950پیرەمێرد
خوا ئێمەی بۆیە خستە سەر زەوی لە گژ یەک هەڵچین بە بێ بەزەوی
لە لامان وایە کە یەکی بکوژین عومری ئەویشمان بۆ دێ و زۆر ئەژین
نازانین ئێمەیش نامێنینەوە دوا بە دوای یەکتر قڵپ ئەبینەوە
ئەوەندەی هەیە ئەوەی کوژراوە بۆ ئەو دنیا ئەو خوا پێداوە
شەربەتی مەرگی لەمەو دنیا چەشت بێ ترسی و بێ پرس ئەچێتە بەهەشت
ئینجا وەرنە سەیر ئەم زاڵمانە بە شیشی ئاگر ئامان ئامانە
ئەیانسووتێنن تا بە ئازار بن مردنیش نییە تا پێی ڕزگار بن
ئەوەی کە فێڵی دنیایی زۆرە بەشی خەڵک ئەخوا و بە زوڵم و زۆرە
هەروا ئەمەندە لێک بداتەوە لێیان پرسی، چی جواب ئەداتەوە
بڵێن پێت خۆشە تۆ بە ڕەنجی شان نان پەیدا کەیت و لێت سەنن ئەوان
دیارە کە ئەوەی زۆری لێ ئەکەی لە لای ناخۆشە تۆ ماڵی ئەبەی

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 926


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).