خواوەندی وەفا
Jump to navigation
Jump to search
زلێخای یەمەن، لەیلا یان شیرین | کەی بە تۆ بوون ئەی گیانی شیرین |
کەی بەقەدەر تۆ خاوەن وەفا بوون | کەی ئەوەندەی تۆ چەشتەی سزا بوون |
کەی وەک تۆ وەفادار و دڵسۆز بوون | کەی بە چەشنی تۆ بەڕاست و سۆز بوون |
من بڕوا ناکەم هیچیان بە «وەفا» | شانی لە پلەی ئەمڕۆکەی تۆ با |
کەچی ژیانیان داستانی ئەمڕۆن | لەسەر زمانی نەک هەر من و تۆن |
بەڵکوو هەزاران کەسی ئەم دنیایە | باسی دڵداری و وەفایان ئەکا |
هەتاهەتایە باسیان ئەمێنێ | مێژوو بۆ هەموو دەورێ ئەینوێنێ |
بەوەشدا ئەمڕۆ خەڵکی ئەم دەمە | وەفای ئێمەیان هەر لەسەر دەمە |
ئەوەی نموونەی سەدەی ئەمڕۆیە | خۆشەویستییەکەی هەر من و تۆیە |
کۆمەڵانی خەڵک، گشت وەفای تۆی ژیر | بۆ یەک باس ئەکەن ساوا و لاو و پیر |
بۆ نموونەی ڕاست باسی ئێمەیە | لە هەرچی شار و دێهاتێ هەیە |
ئەویش هەر چاکەی تۆیە بەتەنیا | بوویتە نموونەی ڕاستی بەوەفا |
بۆیە ئەوەشم باش لەبەر چاوە | سەدان ساڵی کەش لەمڕۆ بەدواوە |
مێژوو هەر باسی وەفای تۆ ئەکات | ئەم خۆشەویستییە ڕاستییە دەرئەخات |
ئەو هەڵبەستانەی کەوا نووسیومن | هەر یەکەی لەتێ لە جەرگی منن |
گشتیان شایەتی وەفاداریی تۆن | لەسەر دڵداری و ڕاستیمان ئەڕۆن |
ئەم وەفا و ڕاستی و دڵسۆزییەت خۆ | منی کردۆتە پەرستەری تۆ |
وەفای تۆ ناوی وا دەرکردووە | هەرگیز وەکوو تۆ وەفادار نەبووە |
بۆیە من بە خوای وەفات دائەنێم | چونکە تۆی کەوا ژیان ئەدەی پێم |
تۆی کە هەر دڵ و گیانی من بیت | هۆی بەختیاریی ژیانی من بیت |
تۆی کەوا لەگەڵ مندا هەردووکمان | پێکمان هێناوە یەک لەش و گیان |
هەر یەکە نیوەی ئەوی ترمانین | یەک لەشولار و یەک دڵ و گیانین |
کەواتە ئیتر گیانە لەمەولا | بۆ مێژووش هەر تۆی خواوەندی وەفا |
منیش ئەو تاقە کۆیلەتم کەوا | تا ئەژی بەرەو ڕووت کڕنووش ئەبا |
1962/07/07
بەندیخانەی سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse