خشۆک
Appearance
چەن هەزارێکی ئەتۆ، ساڵی لە سەرما دەمرێ | سەد ئەوەندەش جگەری، ڕێڕەوی گەرما دەبڕێ |
باسی خنکانی کەسانت لە ڕووبار و دەریا | لە هەموو کۆمەڵ و جێگا، لە گۆوارا دەلەرێ |
خۆ ژمارەی نییە منداڵ و ژنی پیاوی گەلت | بێ ئەجەل وا لە هەموو لایێ بەگۆڕا دەنرێ |
کە نەهاتێکی کلو و تەرزە وو سن دێتە سەرت | هەر وەکو پەلکی گەڵا زیندەوەرت هەڵدەوەرێ |
ڕێگە وو پرد و گەڕۆک و، بەهەموو لایێ خشۆک | بکرێ چارەیی ئەم زیللەتە، ئەوسا دەکرێ |
لە وڵاتت چ کرا، نۆکەری تورکان بووی ئەتۆ | لە هەموو ڕێگەیی خۆیان، خشۆکیان دەفڕێ |
مردەیی زیندەیە گەل، لێک تەوەججوهـ هەڵسێ | گەر نەجووڵێتەوە گەل بۆ خۆی، ئەسیری دەمرێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|