خاڵۆ تۆ لوولەی پەرەبێلەکەت
Appearance
شیوەن بۆ خاڵۆی (عەزیز شاسواری تەرخانی)
خاڵۆ تۆ لوولەی پەرەبێلەکەت | تۆ تەپڵی شەفەق پشتی خێڵەکەت |
تۆ بن دەمانچەی پەخشی لای شانت | تۆ نەعرەی بێ ترس ناو گشت دیوانت |
تۆ بەرق قۆردوون سەعات ئەڵمانیت | تۆ ڕیز پەسەکی ژێر ستارخانیت |
تۆ دەسکی ماهی، نەقشی سەر شنگدان | خەنجەر دەبانی شۆرەتی کرمان |
تۆ لفکەی سەروین وە شل پێچیاگت | فەقیانەی کەتان لە ئەرز کیشیاگت |
تۆ کەمەر چینی شاڵی کرمانی | تۆ بریقەی میلی کورتی ئەڵمانی |
تۆ نەعرەی بێ ترس ناو حوجرەی سەرا | ئەو ڕۆژ لای حاکم ڕەئیس دانرا |
وە توڕڕەی لوولەی پەرە بێلەکەت | مۆری ڕەئیسیت کرد بۆ عێلەکەت |
تۆ شۆڕە سواری و ولاکەلی دەست | تۆ شۆن و شیلەی کەحێلەی مەست |
سەرێ هەڵبڕە لە سای سەرای سەنگ | کوێراییم دایێ بۆچ ماتی و بێ دەنگ |
هەر لە ناوڕێژ و هەتا سەر کوتتی | جاف و گۆرانی تازیەتیەتی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|