حەمد و سەنای زۆر بۆ خودای بێباک
Appearance
حەمد و سەنای زۆر بۆ خودای بێباک | لاشەریکە ئەو فەرد و تەنها و تاک |
خاڵقی وەحشی مەل و موور و مار | ڕازقی ڕزقی زیرۆح و گیاندار |
دروستکەرەی سەما و سەر زەمین | دۆزەخ و ئەعراف، فیردەوسی بەرین |
ئاگاهدار لە حاڵ، حاڵی بێ حاڵان | هەم بێداری شەو، ناڵەی زامداران |
ئادم و حەوات دروست کرد لە خاک | بە سورەتی جوان بە ئەخلاقی پاک |
بە لوتف و کەرەم بە ڕووی موحیبەت | ئەمرت پێکردن تا بچنە بەهەشت |
فەرمووت لە گەندم مەخۆن وریابن | نزیکی مەبن لێی تەوەللابن |
شەیتانی لەعین تەفرەتان نەدات | بە سیحر و جادوو ئیغفالتان نەکات |
تەقدیری خۆت بوو شەیتانی بەدبەخت | خۆی کرد بە عابد چووە ناو بەهەشت |
بە مەکر و حیلە ئیغفالی کردن | کە گەندمیان خوارد بێحاڵی کردن |
چەندە مانەوە بە عسیانەوە | تۆبەیان ئەکرد ئەپاڕانەوە |
بە لوتف و کەرەم تۆ عەفووت کردن | دیسان ڕەوانەی سەر زەویت کردن |
لە نەسلی ئەوان چەند سەد هەزار کەس | کردت بە نەبی، نامەت دانە دەس |
بۆ سەر تەوائیف یەک بە یەکت نارد | بۆ تەبلیغی دین حوکمت پێسپارد |
تۆ لێی خۆش ئەبی ئەیخەیتە جینان | سیرەتی بابە بۆ فەرزەند جێمان |
بۆ خۆت فەرمووتە تۆبەم قبوڵە | تۆبەی حەقیقی لە لام مەقبولە |
من گەلێ عاسی و خەجاڵەتبارم | ڕوو زەرد و مەحجووب هەم شەرمەزارم |
سیوای زاتی تۆ هیچ کەس ناناسم | ڕاجعی خۆتم خراپ یان خاسم |
خودایە تۆبەم لات ببێ قبوڵ | چونکە موزنیبم مەزڵووم و مەلول |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|