حەل نەبوو بۆم موشکیلەی
Appearance
دەرسی دیداری جەمالت حەل نەبوو بۆم موشکیلەی | باغی گوڵزاری ڕوخت بێدەنگ و ماتە بولبولی |
سەد هەزاران فەیلەسووف، داماوی بیری جازیبەت | لەو شوعاعەی خۆری ڕووت هۆشی حەکیمان خولخولی |
ئەم دڵی پڕ خوێنە وەک بۆتەی لە کوورە پڕ گڕە | ئەم فوارەی گەرمی چاوانە لە جەرگەم کولکولی |
ئەم هەموو دەرد و پەرێشانی ئەلەم ڕۆژە ڕەشە | گشت لە دەوری نیگارت سەر شێوانە و واوەلی |
تاکو کەی ئەم سەبرە، تا کەی داغی دڵ، تا کەی ئەوات | تاکو کەی گرپەی دەروون و سینە، تا کەی غولغولی |
دیدەکەم هۆ گیانەکەم سوێنت بەدیدارت دەدەم | بەسیە جەوری بێ ڕەوا، بەس ڕەنجی بێ جێ و بێ دڵی |
پورتەوی حوسنت لە ئەندازە نییە تەشبیهـ کرێ | ڕاستی کوفرە ئەگەر جارێ بڵێم تۆ وەک گوڵی |
کەس کە بێهۆشن لەبەر جیلوەت ئەسیری چۆن نەڵێ | دەرسی دیداری جەمالت حەل نەبوو بۆم موشکلەی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|