Jump to content

حەفسە! بەهارە گوڵ گەشایەوە

From Wikisource
حەفسە! بەهارە گوڵ گەشایەوە (1950)
by پیرەمێرد
306198حەفسە! بەهارە گوڵ گەشایەوە1950پیرەمێرد

پیرەمێرد لە ٢٥ ی ئابی ساڵی ١٩٤٩دا ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بۆ داخستنی گەلاوێژ وتووە:

حەفسە! بەهارە گوڵ گەشایەوە ئاوی کارێزی شەریف ژیایەوە
هاڕەهاڕی ئاو، خوێندنی بلبل سەد بار پیریش بی شەوق ئەدا بە دڵ
چوالە گوڵی کرد، ئەرخەوان سوورە هێشتا پشێوی لە ناو شار دوورە
گوڵاڵە سوورە بووکی بەهارە منیش بۆ بووکێک دڵم داغدارە
بەفر و هەڵەکۆک لە من قەوماوە گوڵ بە تۆفیقی هەولێر براوە
تا تۆ و «فەهیمە» خوش بن من هەروام با وجوود هەتا دەمرم بە تەمام
نەیسە بێینەوە سەر باسی بەهار وا سەوز بوو سێو و هەڵووژە و هەنار
شنگ و هەڵەکۆک پرچیان درێژ کرد هێندەم پێشۆک خوارد کەللەمی گێژ کرد
دارێکی زۆرم کرد بە بێڵەکان ئەیدەم بە ئێوە بۆ بن گۆزروان
وا بە خلەخل نیسانەکەش هات چارشێوی سەوزی پۆشێوە وڵات
سی و جگەری زستان دەڵێن زۆر چاکە بن تووەکەشمان ماڵیوە و پاکە
شیش و مقەڵی و ئاگرم داناوە تەماتەی سەوزی پاریشم ماوە
پشتەمەغزە و دووگ، گورچیلەش دێنم هەرچی بیفڕێنێ قۆڵی دەشکێنم
بەنگوکە و پیاز و کەوەر و تەرخوون لەگەڵ بەهارا هەموو پەیدا بوون
سەرتوێژی ماست و پەنێری تازە هەموو بەغداد بۆی ئاواتەخوازە
ئاخ ئا ئەم بەزمە بە تۆوە خۆشە ئێوەی تیا نەبن بێتامە و بۆشە
شایی نەورۆزم کرد بە ناو و داو ئێوە دیار نەبوون لێم بوو بە زووخاو
توخوا و پێغەمبەر بەسیە غەریبی ئەو عومرە خۆشە لەگەڵ ئێمە بی
وا بە شوێنتانا خۆم دێمە ئەوێ لام وایە میرزا منی خۆش ئەوێ
ئەگەر تەشریفی بێتەوە ئێرە ئەوانی ئێرە ئەبنە گای گێرە
لە سایەی خواوە لە کاراین، زۆرین میرزا گەورە بێ خۆش ڕائەبوێرین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).