حەبیبا نووری ڕوخسارت لەباتی بەرگ و نیعمەتمە
Appearance
حەبیبا نووری ڕوخسارت لەباتی بەرگ و نیعمەتمە | تەبیبا چاوی بیمارت دوایی دەرد و عیللەتمە |
ئەگەرچی خار و سووتاوم لەبەر چاوت بیحەمدیللا | هەموو عالەم دەزانێ مایەیی فەخر و سەعادەتمە |
لە شمشێری برۆت ترسم نییە سەدجار نیشانم دەی | لە ڕیشەی جەرگ و دڵ کالانی ئەو شمشێرە سەنعەتمە |
بە شمشێری برۆ گەر بمکوژی یا تیری موژگانت | مەداری ئیفتیخارە هەم سەعادەت هەم شەهادەتمە |
لەبەر خورشیدی حوسنت دائیمەن وەک زەڕڕە ڕەقسانم | لە شەودا هەروەکوو پەروانە خۆ سووتانن عادەتمە |
بە نووری حوسنی سەرتاپا وجوودم گەر بسووتێنێ | کە بمهاڕێتەوە وەک کل بەسەر جێگایی عیززەتمە |
لەهەر شوێنێ کە دانیشتی بەهەشت و حۆری پەیدایە | دەمێ ون بی لەبەر چاوم وەکوو ڕۆژی قیامەتمە |
کە یووسف هاتە نێو بازاڕ هەمووکەس تالیب و کڕیار | منم بێ دەرهەم و دینار، غەزەلخوانی بەزاعەتمە |
بە بێ حیکمەت نییە سابیر وەکوو قەیسی بەنی عامیر | بە ڕۆژ والشمسە ئەورادم، بە شەو واليل تاعەتمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|