Jump to content

حیکمەتی دەرکەوتن و ون بوونی خۆر و شەبپەرە

From Wikisource
حیکمەتی دەرکەوتن و ون بوونی خۆر و شەبپەرە (1969)
by سابیری
306612حیکمەتی دەرکەوتن و ون بوونی خۆر و شەبپەرە1969سابیری
حیکمەتی دەرکەوتن و ون بوونی خۆر و شەبپەرە ئەم خوداپێداوە، ئەو بێ تالع و ئاخر شەڕە
تاج و تەخت و نیعمەتی بەخشی بە پاشا زولجەلال شەو لە برسا ناخەوێ دەروێشی بێ لێفە و بەڕە
داری توو هەردوو بە یەک ئاب و زەمینێ سەوز ئەبێ داری تۆ بەردار و خۆ بەر داری ئێمە تووی زڕە
هەردوو هەنجیرن ئەگەر کێویلە گەر هەنجیری باغ ناوی شاهەنجیرە باغی ئەو تریش کێوی و کەڕە
مەڕمەڕم دی بێ گوناهـ وەستا فڕێی دایە خەلا مینەر و میحڕابی مزگەوتیش ئەکا لەو مەڕمەڕە
باز بە ناز گۆشتی قەڵەو ئەخوا بە دەستی شاهەوە پاشماوەی گورگ و سەگ خۆراکی زاغ و سەرگەڕە
ئەهلی دین حەرفی جەڕە شەیتان کە بەو مەجڕووڕ ئەبێ حەسرەتا ئێستا کە تۆ مەجڕووڕی ئەو حەرفی جەڕە
دڵ کە حەوزی فیکری خوا زیکری زوبانە جۆگەلەی حەیفە بۆتە جێ گەلە، زیکریش هەموو بزن و مەڕە
دڵ کە حەوزی ڕەحمەتە زیکری زوبانە جۆگەلەی دڵ کە بۆتە جێی گەلە زیکری زوبان بزن و مەڕە
ئەو خوداناسانە وا تەوعیزی ئەجناسیان دەکرد ئەکسەری ئەولادییان ئێستاکە زۆر ناباوەڕە
يا الهي فتحي بابي نیمە تابی سێ عەدوو ئەووەلەن مەندووب و سانی جۆرج و سالس مێجەرە
حەق تەعالا حەزرەتی نووحی لە تۆفان دا نەجات غەرق ئەبێ وەک پسەری، بێ شک کەسێ ناباوەڕە
نەوعی لوقمان و ئەرەستوو بۆ عیلاجم مات ئەبێ تۆ دەڵێی پوستەی عەسەل دەرمانی بەرگ و پارە
عەشق نازانێ وجوودی ئاگر و تۆفانی چەرخ ئەی برادەر گەر بە ئیبڕاهیم و نووحت باوەڕە
قەت غەمی مەرگت نییە هەر هەوڵی نان و بەرگتە عومری گەنجی تێپەڕی، تێپەڕ نەبووی لەم لاپەڕە
شەو تەواوبوو سابیری گریانی تۆ نەبڕایەوە هەڵسە وەختی بانگ و نوێژە بۆ جەماعەت ڕاپەڕە!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).