حاجی لەلاتان قەدر و قیمەت پارە بێ
Appearance
حاجی - - - لەلاتان قەدر و قیمەت پارە بێ | پێش ئەوەی تێر لێی بخۆی یاخوا جگەرتان پارە بێ |
تووشی دەردێ بی لە ئەندامت جەراحەت بێتە خوار | دوازدە ئاشگێڕی لێ دەرچێ وەکوو ئاوبارە بێ |
مامە حاجی پارە بەرزی کردوە سەرداری ئەوێ | قەد نەبی سەردار نەسیبی تووشی ئەم سەردارە بێ |
جەژنی یەکساڵەی بەجێهێنانی بەزمی کاکەیی | تاکوو ماوە خۆی و ئەهلی تووشی ئەم بازاڕە بێ |
پاشی فەوتی حەزرەتی حاجی لە قەبر و قیامەتا | زۆر ئەمەلمە هەمنشینی دێوێکی پەتیارە بێ |
تێر نەخۆی لەو پارەیە حاجی لە خوا داوا ئەکەم | دەست و پێت بەسراوی کۆت و گەردنت سێدارە بێ |
خۆت بە چاوی خۆت ببینی بەم زوانە حاجی گیان | ماڵ و منداڵت نەسیبی شوێنەکەی ئەو خوارە بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|