جەژن و شادیمانە ئەمشەو هاتەوە یاری لەزیز
Appearance
جەژن و شادیمانە ئەمشەو هاتەوە یاری لەزیز | زیرەک و شیرین زوبان و ماهی ڕوخساری لەزیز |
تا بڵێی خوڵقی حەسەن، نازک بەدەن، نادر دەهەن | نیمنیگاهی نازی چاوی مەست و بیماری لەزیز |
سوورەتی گوڵ، فێنکی دڵ، چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ | گیانی سەرتاپا بلوور و مەیل و ڕەفتاری لەزیز |
چاوی بیماری، حەکیمی حازقی دەرد و مەرەز | هاتن و تەشخیس و فکر و حوبب و ئازاری لەزیز |
ناکەسم سەردانەنێم بۆ بەردەبازی ڕێگەکەی | یا نەکەم ڕۆحم فیدای یاری وەفاداری لەزیز |
هاتە باڵینم تەبیبە، تێگەیی دەرد و دەوام | خوا دەوامی دا، دەوامی دا بە گوفتاری لەزیز |
دەستی نایە سەردڵم فیلفەور ئازارم نەما | هیچ کەسێ نەیدیوە بەم دەستوورە دڵداری لەزیز |
سابیری جەژنت موبارەک بێ حەکیمت هاتەسەر | حبذا بوس و کەنار و یار و شەوگاری لەزیز |
سابیرا شوکرانە ببژێرە لەسەر ئەم نیعمەتە | بەڵکوو تا ماوی بمێنێ لەززەتی یاری لەزیز |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|