Jump to content

جەژن و تەرەب و شادییە ئەییامی بەهارە

From Wikisource
جەژن و تەرەب و شادییە ئەییامی بەهارە (1969)
by سابیری
306626جەژن و تەرەب و شادییە ئەییامی بەهارە1969سابیری
جەژن و تەرەب و شادییە ئەییامی بەهارە وادەی گوڵ و بادەی مول و ناڵینی هوزارە
تا مەددی نەزەر سەبزە و گوڵزارە سەراسەر نوورین و موعەتتەر بە ڕوخ و زولفی نیگارە
ئەحباب هەموو جەمعە لەبن سێبەری دارا سەحرایە تەماشایە لەبۆ جوی و کەنارە
مەعشووقە بە کامی دڵە المنةلله خوسرەو کە ئەڵێن، نەیبووە ئەم بووس و کەنارە
عاشق دڵی وەک مەجمەرە پڕ ئاگر و پشکۆ مەجنوون سیفەت و بێ خەبەر و سەبر و قەرارە
ساقی وەرە ئاوێ بەسەر ئەم ئاگرەدا کە ڕۆحم بە فیدای گەردوشی ئەم چاوە خومارە
ڕیشەی دڵ و جەرگم بە غەم و غەمزە بە جارێ دەرهاتووە بۆم تێکە شەرابێکی دووبارە
لەو ئاوە کە تریاکە ئەبا زەهری غەمی دڵ لەو ئاوە کە وا مەسقەلی ئەکدار و غوبارە
دەرمانی غەم و دەردی دڵن ساقی و موتریب خۆزگەم بە کەسێ مەی لە یەمین نەی لە یەسارە
ئازا بە، بە خۆڕایی نەچێ عومری عەزیزت بێ ساقی و مەی، موتریب و نەی سەرفی خەسارە
مشتێکە نموونەی غەمی دڵ دێنمە دەفتەر وەرنە غەمی سابیر بە عەمار و بە تەغارە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).