جەژنە پیرۆزەی نەورۆز
Appearance
پیرۆز بێ جەژنی تۆ ئەی کوردی گوردی باوەفا | سەد جەژنی وا بدینی بەدڵخۆشی وو سەفا |
دەستی موبارەکت بدە لەم ڕۆژە بیگوشم | ئەم ڕۆژە ڕۆژی هۆگرییە و ئاشتی وو تەبا |
ئەم ڕۆژە ڕۆژی شادی وو جەژنی برایمە | پەیغامبەرێکی کورد بوو لە ئاسوور و نەینەوا |
ئەم ڕۆژە ڕۆژی کۆمەڵ و بەزم و زەماوەنە | ئەم ڕۆژە دەسگوشین و وتەی خۆشی مەرحەبا |
لاوان بەڕۆژهەڵاتی کوردی لە گەشت و کەیف | پیران لە نوێژ و تاعەت و ئەمری خوا |
پەیمانێ بێت و ئەلەم ڕۆژە گەر گرێ درێ | لاوی گرێدەری بەئەواتی دڵی ئەگا |
جەژنی هیوایی گەل بێ ئەسیری بەدڵ دەڵێ | پیرۆز بێ جەژنی تۆ ئەی کوردی گوردی باوەفا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|