جەژنێکمان ڕۆیی جەژنێکمان ماوە
Appearance
جەژنێکمان ڕۆیی جەژنێکمان ماوە | هەر لای خوا ماوە ماوەی بێ ماوە |
هی وامان هەیە هیوای بە خوایە | «مَن یَتَوَکَّلْ، حَسْبِی» لە دوایە |
ئەرکی گران و گەرمای ڕەمەزان | ئەمانخاتە ناو فێنکی ناو جەژنان |
چەند خۆشە لە پاش تاڵی شیرینی | لە شوێن ترسی شەڕ موژدەی ئەمینی |
دەوڵەت پارێزی تا لە بەینا بێ | باوەڕم کردووە ئیتر شەڕ نابێ |
لە ڕووی زەمین دا موالید سیانە | دەوڵەتیش سیانە هەر سێ سێیانە |
ئەوی بیەوێ سەری نەیێشێ | بەشێ هەڵگرێ و دوانی ببەخشێ |
پارووی زل گەرووی تەنگ ئەدڕێنێ | زۆریشی لێ بکەی پیاو ئەخنکێنێ |
تەماع کەمیش بێ زیانی زۆرە | دەستووری ئاشە باراش بە نۆرە |
لە ژوور ئێمەوە باراشیان لێ کرد | ئاشیان ئەگەڕێ لەسەرخۆ ورد ورد |
ئەو هیوایەمان خوا لێ نەسێنێ | بۆنی خەپلەیان ئێمەیش ئەژیێنێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 838
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|