جەژنم غەمە یاخود ئەسەف بادەم تاڵە وەک زەهری مار
Appearance
جەژنم غەمە، یاخود ئەسەف، بادەم تاڵە وەک زەهری مار | تەن سوختە و دڵ حەزینم لە فیرقەتی یار و دیار |
تەن زامدار و دڵ سپێرم لە بۆ تەعنەی ڕەقیبانم | کونکون بووە جەرگ و دڵم، هەر وەکوو نەی ئەکا هاوار |
لە ڕاستیدا من کەسێکم لە ناو ئۆردووی دەرد و غەما | فەقەت ئەمرۆ بەرزە شانم، فەریق و سپەە سالار |
ئەوسافی خۆم گەر بەیان کەم لە بۆ ئیوە بە موختەسەر | گەە فاعیل و گەە عامیلم، گاهی جامباز لە ناوی شار |
غەمم زۆرە، غەمی ئێوەش کە بێ مەیلن بۆتە سەربار | خوایە دور بن لە موسیبەت، هەم لە بەڵای ڕەبی سەتار |
دائم ئەڵێم بە ڕۆژ و شەو أسعد الله أيامكم | موبارەک بێ لە بۆ ئێوە جەژنی ئەمساڵ هەر وەکوو پار |
با مەزڵووم یش لە غوربەتا جەژنی غەم بێ و خۆراکی دەرد | بێ بەهرە بێ لە دیدارتان هەتا ڕۆژی دیوانی کار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|