جەژنت پیرۆز بێ بە دڵێکی خۆشی
Jump to navigation
Jump to search
جەژنت پیرۆز بێ بە دڵێکی خۆشی | شەرابی عەیشی و سەفا بنۆشی |
ئیمڕۆ ڕۆژەکەی جەژنی قوربانە | ڕۆژی شادییە و دەس لە ملانە |
با یەکتر بکەین گەردەنازادیی | نەوەک ڕوو بدا لەپڕ جودایی |
برا ئەتەوێ بەڕاستی بژین | تێرتێر دوو لێوی یەکتر بمژین |
ئەمە قانوونی جەژنی قوربانە | لە بەینا ئیتر دڵگیر نەمانە |
تا لە کارایە دەورانی فەڵەک | وەک برا بژین بگرین دەستی یەک |
برام خێراکە هەتا فرسەتە | بڕۆن بۆ لای یەک دەستە بە دەستە |
ئەمجا دەی ساقی پڕ کە جامی مەی | بەیادی جاران لێوە پەیاپەی |
موتریب تۆیش خێرا بە نەڕەی کارنەی | کێ ئەزانێ سەبرم کەی بووە کەی کەی |
لێ دە دەخیلە بێ ترس و بێباک | بام ئەم حەسرەتە نەبەینە ژێر خاک |
لێ دە موقابیل گەردن بلوورێ | چۆن جەژن بێ پێک بۆت هەڵئەسوڕێ |
لەو شەرابەی وا بێ دورد و سافە | بەوێنەی گۆنای کەنیشکەجافە |
بەیانی جەژن پێش وەقتی سەڵا | لێ دە جامی مەی عیللەت لا ئەبا |
ئەووەڵ ڕۆژ لێ دە شەرابی گوڵڕەنگ | تاکوو لە جەژنا نەمێنێ دڵتەنگ |
نەوەک شەرابێ بدا سەرخۆشی | بەجارێ دونیا و دینت بفرۆشی |
لەو شەرابە بێ کە وا ڕەنگ ئاڵە | بە هەر چوار مەزەب نۆشی حەڵاڵە |
هەموو دۆستێکم جەژنە پیرۆزی | پیرۆز بێ یاخوا لە گشت ئازیزی |
عورفی بێ چارەیش لە کونجی خەڵوەت | بمێنێ دائیم بۆ دەرد و میحنەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse