جەوانم دیارە قووەی بازوان و هێزی نەیرووتە
Appearance
جەوانم دیارە قووەی بازوان و هێزی نەیرووتە | دەس و پێم پێچراوی تاقەتاڵێکی سەری مووتە |
جەماڵی ڕووت و باڵای شۆخی تۆ ئەم نرخە هەڵئەگرێ | هەموو موڵکی سلێمانی فیدای خاڵێکی هێندووتە |
لەگەڵ تۆ کاڵەمستێنە هەموو جۆرێکی دۆڕانە | گرەوبوردەی بڵێم چی من ئەگەر تاقە وە گەر جووتە |
هەتا کەی دوورپەرێزی ئەم خووە بەسیە لە سەر دەرکە | بفەرموو یەک نەزەر وا بزانە خێری قەبری مردووتە |
کە تۆی دی خۆی لە خۆیا داپڵۆزی خویشی ڕانەگرێ | بەمە عاشقکوژیت مەعلووم بووە پیشەی هەرە زووتە |
لە بەندیخانەیی عەشقا وەها کێشاویە چوار مێخەم | بەڵێ زنجیری پێم سەد و هەشتا و دوو فووتە |
کە دیم شمشێری سەرچاوت بەجارێ بۆم وەها دەرکەوت | هیلالی یەک شەوە شێوەی لە شێوەی قەوسی ئەبرووتە |
مەهێڵە ژیلەمۆ ژێر کا، مەبادا ئاخری سەر کا | بکە تۆبە ڕجایە لەو گوناهانەی کە کردووتە |
بە ناری عەشقەوە سووتا نەماوە چارەیی عاشق | تیاچوو قو بەسەر چ بکا ئەگەر ڕووتە وەگەر قووتە |
حۆ من خۆم کوشت لەپێناوی ئیتر چی بێ لە پێ کەوتم | لە بەختی شووممە دیارە وە ئیللا بۆ چی لالووتە |
مەبادا گێڕەوەی ئاهـ و هەناسەی دەردەدارێ بێ | بەسە عاجز مەکە تۆ خوا ئیتر ئەم پیرە پەڕپووتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|