Jump to content

جەننەت و گوڵزاری جەماڵی حەبیب

From Wikisource
جەننەت و گوڵزاری جەماڵی حەبیب (1969)
by سابیری
306501جەننەت و گوڵزاری جەماڵی حەبیب1969سابیری
جەننەت و گوڵزاری جەماڵی حەبیب دافیعی ئازاری غەریب و تەبیب
هەم لەبی لەعلی تۆ شەفابەخشی دڵ یادی جەماڵی تۆ ئەنیسی غەریب
ڕوویی ڕەجا ناکەمە شێخ و مەلا ناچم و گوێ نادەمە وەعز و خەتیب
سەیلی سروشکم وەکوو تۆفانی نووح ئاگری دڵيجعل الولدان شيب
زەڕڕەسیفەت عاشقی خورشیدی ڕووت تێکەڵ ئەبێ بێخەبەر و بێ شەکیب
ئوجرەتی ڕێ حازرە ئەی جان و دڵ گەر قەدەمێ ڕەنجە بکەی عەنقەریب
حیسسە، زەکاتم بدەیێ ئەی غەنی واجیبولئیحسانم و ڕووت و غەریب
ڕوو قەمەرێ غونچە لەبێ کوشتمی یا ئەحەد و یا سەمەد و یا موجیب
زامی جگەر چی لە مەکینە و خەیات؟ کوششی بێ حاسڵە پینە و تەریب
تا گوڵی ڕووی یار لە من غائیبە حاڵی دڵم زارییە وەک عەندەلیب
میهری ڕوخی دەربکەوێ من ئەکەم چەشنی زەڕە ڕەقس و سەمایێ عەجیب
چار و عیلاجم کە لە ڕاهی خودا غایەتی ئیحسانە بە کوێری ڕەقیب
یەک نەزەری تۆیە عیلاجی دڵم لاوەکە! ئەی دڵبەری عابید فەریب
با لە تەماشایی گوڵی باغی ڕووت سابیری بێچارە نەبێ بێ نەسیب


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).